PeyamaKurd - ئیسرائیل : هێزەکانمان لە لوبنان و سووریا و غەززە ناکشێنێنەوە
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند سوپای ووڵاتەکەی لە لوبنان و سووریا و کەرتی غەززە ناکشێتەوە.
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری، ڕایگەیاند، "ئیسرائیل لە ناوچە ئاسایشییەکان لە لوبنان و سووریا و غەززە ناکشێتەوە.
هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل لە بەرگری کردن لە سنوورەکانمان و هاووڵاتییانمان لەسەر چیای هێرمۆن و چیاکانی لوبنان و خاکەکانمان لە ناوچەی سامریا و زۆربەی غەززو بەردەوام دەبن."
کاتس ئاماژەی دا بەوەی هەڵوێستەکە لە چوارچێوەی بەرگری کردنی ئیسرائیل دایە دژ بە هەڕەشەی گرووپە جیهادییەکان.
کاتس، سەبارەت بە ئێران ئاماژەی دا بە هێزی بەرگری ووڵاتەکەی لەوەی "دەتوانین بە شێوەیەکی سەربەخۆ ڕێگری لە ئێران بکەین لە بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی."
کاتس هەڕەشەی فراوان کردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ ناوچەی زیاتر کرد و جەختی کردەوە بنچینەی تێڕوانینی ئاسایشی ئیسرائیل بریتییە لەوەی "دژی مەترسییە نزیک و دوورەکان دەوەستینەوە و هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامی یەکلاکەرەوە دەدەین نەک سازش و ملدان."