ئیسرائیل کاتس : بۆ دەست پێکردنەوەی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چاوەڕێی "چرای سەوز"ی ئەمریکاین

ئیسرائیل کاتس : بۆ دەست پێکردنەوەی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چاوەڕێی "چرای سەوز"ی ئەمریکاین

PeyamaKurd - ئیسرائیل کاتس : بۆ دەست پێکردنەوەی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چاوەڕێی "چرای سەوز"ی ئەمریکاین

ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی "بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ دژی ئێران ئامادەیە" و بۆ ئەم مەبەستەش تەنیا چاوەڕێی چرای سەوزی ئەمریکا دەکات.
ناوبراو لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا ووتی: "ئەرتەشی ئیسرائیل چ لە ڕووی بەرگری و چ لە ڕووی هێرشبەرییەوە لە ئامادەباشی تەواودایە و ئامانجەکان دەستنیشان کراون."

کاتس "کۆتایی هێنان بە بنەماڵەی خامنەیی و جێگرەوەکانی ڕێبەری" کۆماری ئیسلامی وەک ئامانجی لەپێشینەی ئیسرائیل ناوبرد و ووتیشی: "گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەردەمی بەردین لە ڕێگەی تێکشکاندنی دامەزراوە ناوەندییەکانی ووزە و کارەبا و ژێرخانی ئابووری ، یەکێکی تر لە ئامانجەکانمانە."

وەزیری بەرگری بانگەشە ئەوەی کرد کە ڕێژیمی ئێران "چۆکی داداوە" و ووتی: "ڕێبەرانیان لە ناو توونێلەکاندا خۆیان حەشارداوە و بۆ پەیوەندی و بڕیاردان تووشی کێشە بوون. 

ئاسمانی ئێران بەتەواوی کراوەیە و هەموو ژێرخانەکانە لەبەردەستمان دان، کەچی تاران هێشتا دەڵێ سەرکەوتووین."