ئیلهام عەلیێڤ : گازی سرووشتی بۆ بازاڕی نوێی سووریا دابین دەکەین

ئیلهام عەلیێڤ : گازی سرووشتی بۆ بازاڕی نوێی سووریا دابین دەکەین

PeyamaKurd - ئیلهام عەلیێڤ : گازی سرووشتی بۆ بازاڕی نوێی سووریا دابین دەکەین


ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی دەستی کردووە بە دابین کردنی گازی سرووشتی بۆ بازاڕێکی نوێ کە پێشتر پێشبینی نەکراو بووە، ئەویش بازاڕی سووریایە.
گرینگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی:
فراوان کردنی هەناردە : عەلیێڤ جەختی کردەوە کە دەتوانن لە ڕێگەی سووریاوە هەناردەی گازەکەیان بەرەو ووڵاتانی دەورووبەریش فراوانتر بکەن کە خواستێکی زۆریان لەسەرە.
پەیوەندی لەگەڵ ئەورووپا : ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ ئازەربایجان زۆر گرینگە لە پەیوەندییەکانیان دا لەگەڵ هاوبەشە ئەورووپییەکانیان، گرێبەستی درێژخایەنیان هەبێت و پێکەوە کار بکەن بۆ فراوان کردنی سیستەمی ئێستای گواستنەوەی گاز.