PeyamaKurd - ئیمارات بانگەشەی گواستنەوەی سێ ملیار دۆلار بۆ کۆماری ئیسلامی ڕەت دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات به تووندی ڕاپۆرتە میدیایی یەكانی سەبارەت بە گواستنەوەی پاره یان ئازادکردنی دارایی یە بلۆكەكراوەكانی کۆماری ئیسلامی له ڕێگەی ئیمارات ەوە ڕەتکردەوه .
لە بەیاننامەی ئەو وەزارەتە دا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هیچ گواستنەوە و ناردنی پارە بۆ کۆماری ئیسلامی نەکراوە و بانگەشەکان و لەوانە; گواستنەوەی سێ ملیار دۆلار دوورن لە ڕاستییەوە.
هاوکات ئیمارات داوای لە میدیاکان کرد لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵە دارایی و سیاسییەكان، تەنها پشت بە سەرچاوەی فەرمی و متمانەپێکراو ببەستن.