PeyamaKurd - ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بەحرەین، کوەیت و ئوردنی کرد
ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی کرد کە لە ڕێگەی مووشەک و درۆنەوە بەحرەین، کوەیت و ئوردنیان کردبووە ئامانج.
چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەم هێرشە تیرۆریستییانە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەری ئەم سێ ووڵاتەن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرییان.
وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی تەواوی ئیماراتی بۆ بەحرەین، کوەیت و ئوردن دەربڕی و پشتگیری ووڵاتەکەشی بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دووپات کردەوە کە دەبنە هۆی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان.
بەرەبەیانی چوارشەممە، هەریەکە لە ووڵاتانی ئوردن، کوەیت و بەحرەین کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە؛ لە کاتێک دا ئوردن چەند مووشەکێکی ئێرانی تێکشکاند، کوەیت و بەحرەین زەنگی ئاگادارکردنەوەیان لێدا و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانییان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەردا چالاک کرد