ئێران : ئەو ووڵاتانەی هاوکاری ئەمریکایان کردووە دەبێت بەرپرسیارییەتی هەڵبگرن

ئێران : ئەو ووڵاتانەی هاوکاری ئەمریکایان کردووە دەبێت بەرپرسیارییەتی هەڵبگرن

PeyamaKurd - ئێران : ئەو ووڵاتانەی هاوکاری ئەمریکایان کردووە دەبێت بەرپرسیارییەتی هەڵبگرن
 

 ئیسماعیل بەقایی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، داوای لێپرسینەوە لەو ووڵاتانە دەکات کە لە هێرشەکاندا هاوکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کردووە و ڕایگەیاند، دەبێت بەرپرسیارییەتی یاسایی هەڵبگرن.

📌 ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە هات، مارک ڕووتە، سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشکرای کرد کە لە کاتی ئۆپراسیۆنی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، فڕۆکە ئەمریکییەکان فڕۆکەخانەکانی ئیتاڵیا و ڕۆمانیایان بەکارهێناوە.

📌 ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لێدوانەکەی سکرتێری گشتی ناتۆی وەک "دانپێدانانێکی ئاشکرا" بە هاوکاری لە شەڕێکی نایاسایی و "تاوانی جەنگ" وەسف کرد.

📌 لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تەنها ڕێگەیان بە فڕۆکە لۆژستی و پشتیوانییەکان داوە و ئەو فڕۆکانە بەشدارییان لە چالاکییە هێرشبەرییەکاندا نەکردووە.