PeyamaKurd - ئێران لاوێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی له سێداره دا
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران جێ به‌جێ كردنی سزای له‌سێداره‌دانی ساسان ئازاد وار، یه‌كێك له ده‌ست بەسەركراوانی خۆپیشاندانه‌كانی بەفرانباری ئه‌مساڵی راگه‌یاند.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران،ڕایگه‌یاند، ساسان ئازاد وار، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، كه له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا له ئه‌سفەهان ده‌ستبەسەر كرابوو، پێنجشه‌ممه، له سێداره دراوه.
ناوبراو بە تۆمەتی محاربە و ھێرش بۆ سەر ھێزە ئەمنییەكان حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.