ئێران و عێراق جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگییە سیاسییەکان دەکەنەوە

ئێران و عێراق جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگییە سیاسییەکان دەکەنەوە
پەیامی کورد   ...   ئێران و عێراق جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگییە سیاسییەکان دەکەنەوە


فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا ڕێککەوتنیان لەسەر بەردەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگییەکانی نێوان بەغداد و تاران کرد، بە تایبەت بۆ قۆناغی داهاتوو کە بە هەستیار وەسفکراوە. هەردوو وەزیر تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی دانووستانی نێوان ئێران و ئەمریکایان کردووە کە لە جنێف بەڕێوەدەچێت و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بژاردەی دیالۆگ و دانووستان باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان.
لە بەشێکی تری گفتوگۆکاندا، پرسی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە وەک خاڵێکی جەوهەری باس کراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە مەترسییەکانی شەڕ. ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدایە کە عێراق بەردەوام هەوڵ دەدات وەک نێوەندگیرێکی کارا ڕۆڵ ببینێت بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشینتۆن و پاراستنی سەقامگیری ناوخۆیی و ناوچەیی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە