ئەمریکا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی موجتەبا خامنەیی و عەلی لاریجانی و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی باڵا ڕاگەیاند

ئەمریکا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی موجتەبا خامنەیی و عەلی لاریجانی و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی باڵا ڕاگەیاند

PeyamaKurd - ئەمریکا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی موجتەبا خامنەیی و عەلی لاریجانی و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی باڵا ڕاگەیاند

بەرنامەی "خەڵات بۆ دادپەروەری" (Rewards for Justice)ی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، خەڵاتێکی تا 10 ملیۆن دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری لەسەر "سەرکردە سەرەکییەکانی سوپای پاسداران"ی ئێران ڕاگەیاند.

لە پۆستەرەکەدا ئاماژە بە چەندین بەرپرسی باڵا کراوە، لەوانە موجتەبا خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران و عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، لەگەڵ فەرماندە و ڕاوێژکاری دیکەی ئەمنی و سەربازی.

بەپێی زانیارییەکانی پۆستەرەکە، ئەم کەسانە تۆمەتبارکراون بە "فەرماندەیی کردن و ئاڕاستەکردنی توخمە جیاوازەکانی سوپای پاسداران، کە پیلانگێڕی و ڕێکخستن و جێبەجێ کردنی تیرۆر لە سەرانسەری جیهان دا دەکات."