ئەمریکا سزا بەسەر دەیان کۆمپانیا و کەشتی پەیوەست بە ئێران ەوە دەسەپێنێت

ئەمریکا سزا بەسەر دەیان کۆمپانیا و کەشتی پەیوەست بە ئێران ەوە دەسەپێنێت

PeyamaKurd - ئەمریکا سزا بەسەر دەیان کۆمپانیا و کەشتی پەیوەست بە ئێران ەوە دەسەپێنێت
 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند واشینتۆن لە درێژەی هەڵمەتی "زۆرترین فشاری ئابووری" دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، چەندین شوێنی ئاڵوگۆڕی پارە، کۆمپانیاکانی سێبەر و ١٩ کەشتیی پەیوەندیدار بە دەربازبوون لە سزاکان و گواستنەوەی داهاتی نەوت و پێترۆکیمیای ئێرانی سزا داوە.

ئەم هەواڵەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە هات کە سکات بێسێنت، وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا داوای لە هاوپەیمانەکانی واشینتۆن لە ئەورووپا و ئاسیا کرد زیاتر کار بکەن بۆ تێکدانی تۆڕە دارایی یەکانی ئێران.

وەزارەتەکە سزای خستوووەتە سەر شوێنێکی ئاڵوگۆڕی پارە بە ناوی ئەمین ئێکس چەینج کە بنکەکەی لە ئێران ە و ڕایگەیاندووە ئەو شوێنە تۆڕێکی بەرفراوانی کۆمپانیای سێبەری لە چەندین ووڵات، لەوانە ئیمارات و تورکیا و هۆنگ کۆنگ هەیە.

هەروەها ئەمریکا ١٩ کەشتی خستوووەتە لیستی سزاکانەوە کە واشینتۆن دەڵێت دەستیان هەبووە لە گواستنەوەی نەوت و بەرهەمی پێترۆکیمیای ئێران بۆ کڕیارانی بیانی.

وەزارەتی خەزێنەداری ڕایگەیاندووە، شوێنەکانی ئاڵوگۆڕی پارەی ئێران ساڵانە بە ملیارەها دۆلار مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بەڕێوەدەبەن، ئەمەش یارمەتی حکوومەتی ئێران دەدات بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان و دەست ڕاگەیشتنی بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی..

هەروەها فەرمانگەی کۆنترۆڵ کردنی سەروەت و سامانی بیانی ئەمریکا (OFAC) سزای بەسەر هەشت کۆمپانیا سەپاندووە کە بنکەکانیان لە ئیمارات و چین و هۆنگ کۆنگن و بە ووتەی خۆی هاوکاری ئەمینیان کردووە.