ئەمریکا "شاڕێگەی مووشەکی" ئێرانی خاپوور کرد و تاران هەڕەشەی تۆڵەی تووند دەکات!

ئەمریکا "شاڕێگەی مووشەکی" ئێرانی خاپوور کرد و تاران هەڕەشەی تۆڵەی تووند دەکات!

PeyamaKurd - ئەمریکا "شاڕێگەی مووشەکی" ئێرانی خاپوور کرد و تاران هەڕەشەی تۆڵەی تووند دەکات!

دیمەنە ڤیدیۆیی و وێنە بڵاوکراوەکانی پردی ستراتیژی (B1) کە تاران و کەرەج بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بووەتە باسی گەرمی میدیاکانی جیهان. ئەم پردە کە بە یەکێک لە گرینگترین دەمارە ئابووری و سەربازییەکانی ئێران دادەنرا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆردومان کرا و بەتەواوی ڕووخێنرا.

واشینتۆن لە ڕاگەێندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە ئەم پردە "شارێگەی سەرەکی گواستنەوەی مووشەک و کەرەستەی جەنگی" بووە بۆ ناوچە جیاوازەکانی ئێران. لە بەرامبەردا، بەرپرسانی تاران بە تووڕەیی یەوە هاتنە دەنگ و ڕایانگەیاند: "هیچ شوێنێک سەلامەت نابێت؛ ئێمەش ئەو بەرزەپردانەی ووڵاتانی ناوچەکە دەکەینە ئامانج کە هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیل دەکەن." ئێستا ناوچەکە لەبەردەم گرژییەکی بێوێنەدایە و چاوەکان لەسەر کاردانەوەی سەربازی داهاتوون.