ئەمریکا نەوت هەڵگرێکی تری پەیوەندیدار بە ئێرانی بە ناوی " سکای ڤیوو" لە زەریای هێند ڕاگرت

ئەمریکا نەوت هەڵگرێکی تری پەیوەندیدار بە ئێرانی بە ناوی " سکای ڤیوو" لە زەریای هێند ڕاگرت

PeyamaKurd - ئەمریکا نەوت هەڵگرێکی تری پەیوەندیدار بە ئێرانی بە ناوی " سکای ڤیوو" لە زەریای هێند ڕاگرت
 

بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە هاوکات لەگەڵ تووندبوونی فشارەکانی واشینتۆن بۆ سەر تاران جێ بەجێ کراوە.

ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژۆرناڵ" بڵاوی کردووەتەوە، ئەم ئۆپراسیۆنە لە کاتێک دا ئەنجام دراوە کە دۆناڵد ترامپ جارێکی دیکە هۆشداری لە ئەگەری لێدانی گورزی سەربازی گەورە لە ئێران داوەتەوە.

ئەم کەشتییە کە پێشتر لە مانگی مارچی ڕابردوودا گەمارۆی خرابووە سەر، بەپێی زانیارییەکانی دەزگای "لویدز لیست" پێ دەچێت زیاتر لە یەک میلیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانی هەڵگرتبێت و دوای تێپەڕبوونی بە گەرووی مالاکا لە ڕۆژئاوای مالێزی دەستی بەسەردا گیراوە.