PeyamaKurd - ئەمریکا هۆشدارییەکی ڕەخنەگرانە دەداتە تورکیا !
وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالیستیک کە لە ئێرانەوە تەقێندرابوو و دەچێتە ناو ئاسمانی تورکیاوە، بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناتۆ پووچەڵ کراوەتەوە.
هاوکات ئەمریکا هۆشداری دایە هاووڵاتیانی خۆی لە گەشت کردن بۆ باشووری تورکیا و داوای کرد کە کارمەندانی ناپێویست لە کونسووڵخانەی ئادانا "وەک خۆپارێزی" شوێنەکە بەجێ بهێڵن.
وەزارەتی بەرگری نیشتمانی تورکیا ڕایگەیاند، مووشەکێکی بالیستیک کە لە ئێرانەوە تەقێندرابوو و دەچێتە ناو ئاسمانی تورکیاوە، لەلایەن توخمەکانی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی ناتۆ کە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرکرابوون، پووچەڵ کراوەتەوە.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە پارچە مووشەکەکە لە کێڵگە چۆڵەکانی غازی عەنتاب کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و برینداری نەبووە.
هۆشداری ئەمریکا
ئەمریکا ئاستی مەترسییەکانی بۆ پارێزگاکانی باشووری تورکیا بەرزکردەوە بۆ ئەوەی "گەشت نەکەن". جگە لەوەش، کارمەندانی ناپێویست و خێزانەکانیان لە کونسووڵخانەی ئەدەنە ڕێنمایی کران کە "وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی" کونسووڵخانەکە بەجێ بهێڵن.
بەیاننامەی ناتۆ
هەروەها ناتۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، "مووشەکێکی دیکە کە ئامانجی تورکیایە، ڕێگری لێکراوە، ناتۆ پابەندە بە بەرگریکردن لە هەموو هاوپەیمانەکانی لە بەرامبەر هەموو هەڕەشەکان".