ئەمریکا پاداشتی ١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری لەسەر چالاکییە دارایی یەکانی سوپای پاسداران ڕادەگەێنێت

ئەمریکا پاداشتی ١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری لەسەر چالاکییە دارایی یەکانی سوپای پاسداران ڕادەگەێنێت

PeyamaKurd - ئەمریکا پاداشتی ١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری لەسەر چالاکییە دارایی یەکانی سوپای پاسداران ڕادەگەێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند لەچوارچێوەی بەرنامەی 'پاداشت بۆ دادپەروەری'ی ئەو وەزارەتەدا، پاداشتی تا ١٥ ملیۆن دۆلاری بۆ هەر کەسێک داناوە زانیاری لەسەر چالاکییە دارایی یەکانی سوپای پاسداران و لقە جیاوازەکانی بداتە وەزارەتەکە.

لە بەشێکی ڕاگەێندراوەکەی ئەو وەزارەتەدا هاتووە "سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی چالاکییە نایاسایی یە جۆراوجۆرەکانەوە، لەوانەش فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی گەمارۆدراوی ئێران، داهات بۆ دابین کردنی دارایی چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆی دەست دەکەوێت."

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "ئەگەر زانیاریتان هەیە لەسەر بارەکانی نەوتی سوپای پاسداران، تانکەرەکان یان ئەو لایەنانەی کە بەشدارن لە گواستنەوەی نەوتی نایاسایی، یان کەس و چالاکییە پەیوەندیدارەکان، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.