PeyamaKurd - ئەمریکا پێشنیاری ئێرانی بۆ ڕاگرتنی پیتاندن بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕەت كردەوە
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە پشت بەستن بە بەرپرسانی باڵای ئێرانی و ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئێران پێشنیاری ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ماوەی پێنج ساڵ کردووە؛ پێشنیارێک کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕەت کرایەوە و واشینتۆن پێداگری لەسەر ڕاگرتنی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ دەکات.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە میانەی وتوووێژەکانی نێوان هەردوولا لە پاکستان، کۆمەڵێک پێشنیار سەبارەت بە ڕاگرتنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ورووژێندراون و ئاڵوگۆڕ کران، بەڵام هێشتا مەودای بەرچاو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە.