PeyamaKurd - ترامپ : ئەگەر ئێران وەک پێویست هەڵسوکەوت نەکات، بۆردومان دەست پێ دەکاتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی گرووپی حەوت ڕایگەیاند یادداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان واشینتۆن و تاران هێشتا ڕێککەوتنێکی کۆتایی نییە و ئەگەر ناڕازی بێت لە جێ بەجێ کردنی، دەتوانێت هێرشە سەربازییەکان دووبارە دەست پێ بکاتەوە.
ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی ووت "ئەمە تەنها یادداشتێکی لێکتێگەیشتنە. ئەگەر پێم خۆش نەبێت، دووبارە دەگەڕێینەوە بۆ هێرش کردن و هاویشتنی بۆمب بەسەریان دا. یان ئەگەر بە شێوەیەکی درووست هەڵسوکەوت نەکەن، دووبارە دەگەڕێینەوە و بۆردمانیان دەکەین."
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە یادداشتی لێکتێگەیشتنەکە هیچ بڕیارێکی خێرا و ڕاستەوخۆی تێدا نییە بۆ هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان لەسەر ئێران. بەڵام ووتی کە لە داهاتوودا زیاتر لەسەر ئەم بابەتە قسە دەکات.