بلوومبێرگ : ٥٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی کۆماری ئیسلامی لە دەریادا ماوەتەوە؛ لەسەدا ٩٠ی هێشتا کڕیاری نییە

بلوومبێرگ : ٥٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی کۆماری ئیسلامی لە دەریادا ماوەتەوە؛ لەسەدا ٩٠ی هێشتا کڕیاری نییە

PeyamaKurd - بلوومبێرگ : ٥٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی کۆماری ئیسلامی لە دەریادا ماوەتەوە؛ لەسەدا ٩٠ی هێشتا کڕیاری نییە

بە پێی ڕاپۆرتێكی بلوومبێرگ، کۆماری ئیسلامی لە ڕووی فرۆشی نەوتەوە بەرەوڕووی قەیرانێکی جیددی بووەتەوە و نزیکەی ٥٨ میلیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێران لە دەریادا گیری خواردووە؛ بەپێی ڕاپۆرتەکە، نزیکەی لەسەدا ٩٠ی هێشتا هیچ شوێنێکی دیاری کراو و کڕیارێکی دیاری کراوی نییە.

لەسەر نەخشەی بڵاوکراوە، ڕێڕەوی تانکەرەکانی هەڵگری نەوتی خاوی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سەرەکی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەبیندرێت، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو بارانە بەبێ مەبەستی دیاریکراو تۆمارکراون.

کەمبوونەوەی هاوردەکردنی چین، گۆڕینی نەوتی کۆماری ئیسلامی لەلایەن هێندووستانەوە بە نەوتی ڕووسیا و ڕەت کردنەوەی ئەورووپا بۆ کڕینی نەوت بەهۆی نیگەرانییەکان لە گەڕانەوە یان چڕبوونەوەی گەمارۆوەکانی نەوت وەک هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخە دەهێندرێنەوە.

هەروەها ئەمریکا لە چەند مانگی ڕابردوودا سزای بەسەر تۆڕەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ چین سەپاندووە.