PeyamaKurd - بن گوێر : پێویستە هانی کۆچ کردن بدەین لە غەززە و کەناری ڕۆژئاواوە
میدیاکان بڵاویان کردەوە، ئیتامار بن گوێر وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، پێویستە هانی "کۆچ کردن لە غەززەوە" و هەروەها کۆچ کردن لە کەناری ڕۆژئاواوە بدرێت، تەنانەت باسی لە بیرۆکەی درووست کردنی نیشتەجێ بوون لە لوبنان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئیسرائیل لە بەرامبەر فشار و دوژمنان دا پاشەکشە نەکات. ئەم لێدوانانە ئەوە دەردەخەن کە ڕاستڕەوی تووندڕەوی ئیسرائیل چیتر تەنها بەدوای ئۆپراسیۆنی سەربازی دا ناگەڕێت، بەڵکوو بە ئاشکرا باس لە گۆڕینی جوگرافیای مرۆیی و ئەمنی ناوچەکە دەکات.