PeyamaKurd - بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ١٢٩ هاووڵاتی لە ئۆرمیە دەرکرا
لە بەردەوامی فشارە ئەمنی و دادوەرییەکان دوای دەست پێکردنی شەڕی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، ناسر عەتەباتی، سەرۆکی گشتی دادگای پارێزگای ئۆرمیە ڕایگەیاند کە بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی دارایی و سامانی ١٢٩ هاووڵاتی بە تۆمەتی "دژایەتی کردنی دەوڵەت" دەرکراوە؛ ئەمەش لە کاتێک دایە کە ناسنامەی ڕوونی ئەم کەسانە ئاشکرا نەکراوە.
عەتەباتی هۆشداری دا کە سزادانی چالاکوانانی ناوخۆ، دەرەوە و میدیاکان بەردەوام دەبێت. پێشتریش موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەری ئێران، فەرمانی تووندی بۆ دەست بەسەرداگرتنی دارایی و تەنانەت لەسێدارەدانی ئەوانە دەرکردبوو کە بە "هاوکاری دوژمن" لەقەڵەم دەدرێن.
بۆ خێراکردنی ئەم پرۆسەیەش، دەزگای دادوەری سیستەمێکی زیرەکی چالاک کردووە کە ڕێگە بە دادگاکان دەدات لە کورتترین ماوەدا سەرجەم هەژمارە بانکی و داراییەکانی هاووڵاتییان بدۆزنەوە و بلۆکی بکەن.