بێنیامین ناتانیاهوو : سەدان چەکداری حیزبۆڵڵامان کوشتووە

بێنیامین ناتانیاهوو : سەدان چەکداری حیزبۆڵڵامان کوشتووە

PeyamaKurd - بێنیامین ناتانیاهوو : سەدان چەکداری حیزبۆڵڵامان کوشتووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، قەڵای 'شەقیف'یان لە باشووری لوبنان کۆنترۆڵ کردووە، هاوکات نزیکەی

٧٠٠ چەکداری حیزبۆڵڵایان کوشتووە. 

یەکشەممە، بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی ووتارێکدا ووتی: قەڵای شەقیفیان لە باشووری لوبنان کۆنترۆڵکردووە، ئەمەشی بە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائل وەسف کرد.

ناتانیاهوو جەختی کردەوە، مانگی رابردوو سوپای ئیسرائیل توانیویەتی نزیکەی ٧٠٠ ئەندامی حزبوڵڵای لوبنانی بکوژێت، هەروەها لە دەستپێکی شەڕەوە ٨ هەزار ئەندامی حیزبۆڵڵا کوژراون، دەشڵێت، ئۆپراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکان ئەنجامی گرینگیان بەدەست هێناوە.

ئەو ووتانەی ناتانیاهوو لە کاتێک دایە کە گرژییە سەربازییەکان لە بەرەی لوبنان و بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنان بەردەوامی هەیە.