بێنیامین نەتانیاهوو بۆ گەلان ئێران : بڕژێنە سەر شەقامەکان و کۆتایی بە کارەکە بهێنن
بێنیامین نەتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڕاستەوخۆدا داوای لە گەلانی ئێران کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان و "کۆتایی بە کارەکە بهێنن.
هەژماری فەرمی ناتانیاهوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی ئایندە، ێرش دەکرێتە سەر هەزاران ئامانجی ڕژێمی تیرۆریستی و جەختی کردەوە: ئەو هاوکارییەی ئاواتتان بۆ دەخواست، گەیشت.
ناتانیاهوو ڕوو لە گەلانی ئێران ووتی :
ئێمە مەرج و ژینگەی گونجاو بۆ گەلانی ئازای ئێران دەڕەخسێنین تا خۆیان لە زنجیرەکانی ستەمکاری ڕزگار بکەن.
هەروەها ووتیشی:
دووبارەی دەکەمەوە، ئەم هەلە تەنها جارێک لە تەمەنی هەر نەوەیەک دا هەڵدەکەوێت. دەستەوستان دامەنیشن، چوونکە بەم زووانە ساتی ئێوە دەگات.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای لە ئێرانییەکان کرد:
بە ئامادەبوونی ملیۆنی بڕژێنە سەر شەقامەکان بۆ ئەوەی کارەکە تەواو بکەن و ئەو ڕژێمە ترسناکە بڕووخێنن کە ژیانی لێ تاڵ کردوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە