PeyamaKurd - بەئامانج گرتنی کەشتییەکی قەتەری لە گەرووی هۆرموز لە لایەن سوپای پاسداران ەوە
بەپێی ڕاپۆرتی واڵ ستریت ژۆرناڵ، سەرلەبەیانی سێشەممە ١٦ی پووشپەڕ، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کەشتییەکی نەوتهەڵگری قەتەر کە هەڵگری گازی سرووشتی بووە، کردووەتە ئامانج.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، بەهۆی ئەو هێرشە بەشی ماتۆڕخانەی نەوت هەڵگرەکە ئاگری گرتووە و زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی واڵ ستریت ژۆرناڵ، ئەو هێرشە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، سوپای پاسداران لە دوایین ڕۆژەکانی حەفتەی ڕابردووش دا لە ڕێگەی بێتەلی دەریایی یەوە هۆشداری بە کەشتییە بازرگانییەکان دابوو کە: "مووشەک و دڕۆنەکانمان ئامادەی لێدانتانن".
هەروەها ئاکسیووس لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکی یەوە بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی شەوی دووشەممە لانیکەم لە ڕێگەی دوو مووشەکەوە دوو کەشتی بازرگانییان لە گەرووی هۆرموز کردووەتە ئامانج.