بەحرەین بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سێ کەس دا سەپاند

بەحرەین بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سێ کەس دا سەپاند

PeyamaKurd - بەحرەین بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سێ کەس دا سەپاند

هەروەها دادگایەک لە بەحرەین زیاتر لە ٢٠ کەسی بە تا ١٠ ساڵ زیندانی سزا داوە.

داواکاری گشتی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "ژنێک کە تۆمەتبارە بە هاوکاری لەگەڵ سوپای پاسداران بە ئامانجی ئەنجامدانی کردەوەی دوژمنکارانە و تیرۆریستی" سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوە.

دوو کەسی دیکەش کە یەکێکیان هەڵهاتووە بۆ ئێران، بە تۆمەتی هاوشێوە سزای زیندانی هەتاهەتایی یان بەسەردا سەپێندرا و بە بڕی ١٠ هەزار دینار کە دەکاتە ٢٦ هەزار و ٤٨٧ دۆلار غەرامەش کراون.

لە دۆسیەیەکی جیادا، دادگا سزای زیندانی کردنی بۆ ١٠ تۆمەتباری دیکە سەپاندووە کە سێیان دوای تێپەڕاندنی سزاکەیان دیپۆرت دەکرێنەوە.

ئەوان تۆمەتبار بوون بە پاڵپشتی کردنی ئێران و وێنەگرتن لە شوێنە قەدەغەکراوەکان و لێدوانی قەدەغەکراو.

 یازدە کەسی دیکەش بە تاوانی تووندوتیژی و ئەنجام دانی کاری تێکدەرانە لە کاتی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بەحرەین تا پێنج ساڵ زیندانی کردن و غەرامەیان بەسەردا سەپێندراوە.