PeyamaKurd - بەرپرسێکی ئەمریکی کە پێی وایە ئێرانییەکان دێنە سەر مێزی دانووستان
بەرپرسێکی ئەمریکی کە پێی وایە ئێرانییەکان دێنە سەر مێزی دانووستان ووتی ئەمریکا دەیەوێت ئێران شەش بەڵێن بدات:
1. بۆ ماوەی پێنج ساڵ هیچ بەرنامەیەکی مووشەکی نەبێت.
2. نەبوونی پیتاندنی یۆرانیۆم.
3- لەکارخستنەوەی ڕێئاکتۆرەکانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و ئیسفەهان و فۆردۆ کە ساڵی ڕابردوو ئەمریکا و ئیسرائیل بۆردومانیان کرد.
4. پرۆتۆکۆڵی تووندی چاودێری دەرەکی لەسەر پەرەپێدان و بەکارهێنانی سانتریفیووژ و ئامێرە پەیوەندیدارەکان کە دەتوانن بەرنامەیەکی چەکی ئەتۆمی پێش بخەن.
5. پەیماننامەی کۆنترۆڵکردنی چەک لەگەڵ ووڵاتانی ناوچەکە کە سنووری هەزار مووشەکی بالیستیکی لەخۆدەگرێت.
6- نەبوونی پارە بۆ گرووپە بە وەکالەت وەک حیزبۆڵڵا لە لوبنان، حووسییەکان لە یەمەن، یان حەماس لە غەززە.