PeyamaKurd - بەریتانیا و فەڕەنسا ھێزێكی سەربازی فرەنەتەوە لە گەرووی ھورموز بڵاو دەكەنەوە و ئێرانیش ھۆشداری دەدات
کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەش دا ئاماژەیان بەوە کردووە، گەرووی هورموز "شا دەماری ئابووری جیهانە" و گەرەنتی کردنی سەلامەتی تێپەڕینی کەشتی ووڵاتان، بابەتێکی گرینگی نێودەوڵەتییە.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، سەڵتەنەتی عوممان ڕەزامەندی نیشان داوە بۆ کارکردن لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا، بە مەبەستی گەرەنتی کردنی تێپەڕینی سەلامەتی کەشتییەکان.
هەردوو ووڵات جەختیان لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری ووڵاتەکان و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە.
لەم پەیوەندییەدا، كازم غهریب ئابادی، جێگری وهزیری دهرهوهی ئێران، له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس كاردانهوهی نیشاندا و ووتی; گەروو هورموز مەیدانی نمایش کردنی سەربازی هێزە دەرەکییەکان نییە. ئێران وەک هێزێکی بەرپرسیار و دەستەبەرکەری ئاسایشی گەروەکە، هۆشداری دەدات لە بهرامبەر هەر جووڵەیەکی سەربازی لەم ڕێڕهوه هەستیارەدا.
ھەروەھا ووتی ئهوانهی قهیران درووست دهكهن بهرپرسیارییەتی لێكهوتهكانی سهر كهشییهكانیان دهكهوێته ئهستۆ و ئهم هۆشدارییهشمان جیددییه.