PeyamaKurd - بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی، ئەو پڕۆژە ١٥ خاڵییەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیاری دەکات بۆ ئێران بەم شێوەیەیە:
١. هەڵگرتنی تەواوی سزاکانی سەر ئێران.
٢. هاوکاری ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پێش خستن و گەشەپێدانی پڕۆژەیەکی ئەتۆمی مەدەنی (بەرهەمهێنانی کارەبا).
٣. لادانی هەڕەشەی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکان.
٤. ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە چوارچێوەیەکی دیاریکراو.
٥. یۆرانیۆمی پیتێندراو دەمێنێتەوە، بەڵام لەژێر چاودێری و سنووردارکردنی ڕێککەوتنەکە دەبێت.
٦. بەرنامە مووشەکییەکە لە قۆناغی داهاتوودا، بە دانانی سنوور بۆ ژمارە و مەوداکەی، تاووتوێ دەکرێت.
٧. بەکارهێنانی بەرنامە ئەتۆمییەکان تەنیا بۆ مەبەستی مەدەنی/بەرگری سنووردار دەکرێت.
٨. گەشەپێدانی تواناکانی ئێستای ئەتۆم ڕادەگیرێت.
٩. فراوان نەکردنی زیاتری تواناکانی پیتاندن.
١٠. بەرهەمنەهێنانی ماددەی ئەتۆمی بۆ مەبەستی سەربازی و چەک لە خاکی ئێران دا.
١١. هەموو ماددە پیتێندراوەکان لە خشتەیەکی کاتی ڕێککەوتوودا ڕادەستی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم دەکرێن.
١٢. دامەزراوەکانی (نەتەنز، ئێسفەهان و فۆردۆ) لەکار دەخرێن.
١٣. جێبەجێ کردنی میکانیزمەکانی چاودێری و ڕاستیکردنەوەی نێودەوڵەتی.
١٤. جێبەجێ کردنی قۆناغ بە قۆناغ بەستراوەتەوە بە پابەندبوون بە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە.
١٥. لێکتێگەیشتنی ناوچەیی و ئەمنی زیاتر لە نێوان هەردوولادا.