PeyamaKurd - بەپەلە.. سەرۆکی سووریا براکانی لە پۆستە باڵاکان دوور دەخاتەوە
ئەحمەد شەڕع، سەرۆک کۆماری سووریا، لە هەنگاوێکی کتوپڕدا براکانی لە پۆستە باڵاکانی حکوومەت دوورخستەوە، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتەکانی خزم خزمێنە (nepotism) و جیاکردنەوەی شێوازی حوکمڕانییەکەی لە مۆدێلەکەی خێزانی ئەسەد.
• ماهر شەڕع : کە پۆستێکی باڵا و بەهێزی لە سەرۆکایەتی دا هەبوو، لە کارەکەی لادرا و کەسێکی دیکە لە شوێنی دیاری کرا.
• حازم شەڕع : ئەم برایەشی لە پۆستێکی باڵای ئابووری دەستی کشاندەوە.
• برای سێیەم : پێشتر چالاکییە بازرگانییەکانی برایەکی دیکەی ڕاگیرابوون، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار کرابوو بەوەی ناوی خێزانەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکار هێناوە.