ترامپ: ئاگربەستەکە سەرکەوتنێکی تەواوی ئەمریكایە و پرسی یۆرانیۆم بە تەواوی چارەسەر كراوە

ترامپ: ئاگربەستەکە سەرکەوتنێکی تەواوی ئەمریكایە و پرسی یۆرانیۆم بە تەواوی چارەسەر كراوە

PeyamaKurd - ترامپ : ئاگربەستەکە سەرکەوتنێکی تەواوی ئەمریكایە و پرسی یۆرانیۆم بە تەواوی چارەسەر كراوە

سەرۆکی ئەمریکا، ئاگربەستە نوێیەکەی وەک "سەرکەوتنێکی ١٠٠%ی ئەمریکا" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە تاران بە تەواوەتی ناچار بە پاشەکشە کراوە. 

جەختی کردەوە کە پرسی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بە باشترین شێوە چارەسەر کراوە و ئەگەر ئەو گەرەنتییەی وەرنەگرتایە هەرگیز هێرشە سەربازییەکانی ڕانەدەگرت.

دۆناڵد ترامپ، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت دا لەگەڵ ئاژانسی "فرانس پرێس" ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی توانیویەتی سەرکەوتنێکی تەواو و بێ مەرج لە جەنگی ئێران دا بەدەست بهێنێت.

ترامپ لە درێژەی قسەکانی دا ووتی : "ئەمە سەرکەوتنێکی تەواوەتی و گشتگیرە. ١٠٠% سەرکەوتووین و هیچ جۆرە گومانێکی تێدا نییە.".
هەروەها دۆناڵد ترامپ دڵنیایی دا کە پرسی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا بە تەواوەتی چارەسەر کراوە.

 ڕایگەیاند: "پرسی یۆرانیۆمەکە بە باشترین شێوە و بەبێ کەم وکوڕی چارەسەر دەکرێت، ئەگەر وا نەبووایە من هەرگیز نەدەگەیشتمە ڕێککەوتن و ئۆپراسیۆنەکانم ڕانەدەگرت.