PeyamaKurd - ترامپ : ئێران بە تەواوی تێکشکاوە و داوای رێککەوتن دەکات
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند؛ کۆماری ئیسلامی ئێران دوای دوو هەفتە لە هەڵگیرسانی جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، "بەتەواوی دۆڕاوە و دەیەوێت رێککەوتنێک ئەنجام بدات"، بەڵام جەختی کردەوە، ئەو بە مەرجەکانی ئێستا رازی نابێت.
ترامپ لە پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیال" (Truth Social) هێرشی کردە سەر میدیاکان و بە هەواڵی ساختە وەسفی کردن. ئەو نووسیویەتی: "میدیاکان رقیان لە راپۆرت کردنی ئەو سەرکەوتنە مەزنانەیە کە سوپای ئەمریکا لە دژی ئێران بەدەستی هێناوە. ئێران بە تەواوی شکستی هێناوە و دەیەوێت رێککەوتن بکات، بەڵام هیچ رێککەوتنێک نابێت کە من رازی بکات."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران لە رووی سەربازییەوە بەرەو نەمان دەچێت و ووتی : "ئیتر هیچ بەرگرییەکی ئاسمانی، هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی و سەرکردایەتییەکی کاریگەر لە ئێران دا نەماوە. ئەوان ئێستا دەیانەوێت قسە بکەن، بەڵام من پێم ووتن زۆر درەنگ بووە و ئەمریکا هیچی کەمتر لە تەسلیمبوون قبوڵ ناکات