ترامپ : ئێران بە زۆربەی مەرجەکانمان ڕازی بووە و ئەگەر پابەند نەبن دەوڵەتەکەیان لەناودەچێت

ترامپ : ئێران بە زۆربەی مەرجەکانمان ڕازی بووە و ئەگەر پابەند نەبن دەوڵەتەکەیان لەناودەچێت

PeyamaKurd - ترامپ : ئێران بە زۆربەی مەرجەکانمان ڕازی بووە و ئەگەر پابەند نەبن دەوڵەتەکەیان لەناودەچێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ حکوومەتی ئێران بە تەواوی داواکارییەکانی ئەمریکا پابەند دەبێت، هاوکات هۆشداری دایە تاران و ڕایگەیاند؛ پابەندنەبوون بەواتای ئەوە دێت "ئیتر شتێک نامێنێت بەناوی دەوڵەتی ئێران".

ترامپ لە میانەی لێدوانێک دا لە ناو فڕۆکە تایبەتەکەی لە کاتی گەڕانەوەی لە "مار-ئا-لاگۆ"وە بۆ واشینتۆن ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە ناتوانرێت بە ووردی پێشبینی ئەنجامی دانووستانەکان بکرێت، بەڵام جەختی کردەوە، بژاردەی سەربازی و وەشاندنی گورزی نوێ هێشتا لەسەر مێزە ئەگەر پێویست بکات.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، تاران بە زۆربەی ئەو ١٥خاڵەی واشینتۆن پێشکەشی کردبوو ڕازی بووە، ئەمەشی بە بەڵگەی جیددی بوونی ئێرانییەکان لەقەڵەم دا. ترامپ گەشبینی خۆی نیشان دا و ڕایگەیاند، پێدەچێت لە هەفتەی داهاتوودا بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی.

هەروەها ووتی : "واشینتۆن داوا لە تاران دەکات بە تەواوی دەست بەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی ببێت و ئەو 'بڕە ئەتۆمییەی هەیەتی' ڕادەستی بكات.