ترامپ : ئێرانم خستووەتە سەر چۆک و ئامادەی کەوتنە، کەچی ئەنجوومەنی پیران بڕیار دەدات دەسەڵاتەکانم سنووردار بکات

ترامپ : ئێرانم خستووەتە سەر چۆک و ئامادەی کەوتنە، کەچی ئەنجوومەنی پیران بڕیار دەدات دەسەڵاتەکانم سنووردار بکات

PeyamaKurd - ترامپ : ئێرانم خستووەتە سەر چۆک و ئامادەی کەوتنە، کەچی ئەنجوومەنی پیران بڕیار دەدات دەسەڵاتەکانم سنووردار بکات

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە ٥٠ دەنگی بەڵێ، بەرانبەر بە ٤٨ دەنگی نەخێر، پڕۆژەبڕیاری دەسەڵاتەکانی جەنگی پەسند کرد.

بڕیارەکە دەخوازێت ترامپ هێزەکانی ئەمریکا لە ململانێی ئێران بکشێنێتەوە، و بۆ بەردەوامیدان و دەست پیکردنی جەنگ مووڵەت لەکۆنگرێس وەربگیرێت.

لەبەر ئەوەی بڕیارەکە لە جۆری بڕیاری هاوبەشە، ناچێتە بەردەم ترامپ بۆ واژووکردن و هێزێکی یاسایی جێگیر و پابەندکەری نییە، بۆیە وەک هەنگاوێکی سیمبولی دەبیندرێت.

لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترامپ لە هەژماری خۆی لە (ترووس سۆشیاڵ) هێرشی کردە سەر کۆنگرێس و ئەم هەنگاوەی بە"بێ مانا و ناوەخت" وەسف کرد. 

ترامپ نووسیویەتی: "من ئێرانم خستووەتە سەر چۆک و ئامادەی کەوتنە، کەچی ئەنجوومەنی پیران بڕیار دەدات دەسەڵاتەکانم سنووردار بکات." 

جەختی کردەوە، ئەم بڕیارە کارەکەی قورستر دەکات، بەڵام ووتی : "من هەر چۆنێک بێت کارەکە تەواو دەکەم، چوونکە هەمیشە سەرکەوتوو دەبم."