ترامپ : ئەمریکا پەیوەندییەکی لە ئێرانەوە پێگەیشتووە هەوڵی بەدەست هێنانی ڕێککەوتنی ئاشتەوایی دەدات

ترامپ : ئەمریکا پەیوەندییەکی لە ئێرانەوە پێگەیشتووە هەوڵی بەدەست هێنانی ڕێککەوتنی ئاشتەوایی دەدات

PeyamaKurd - ترامپ : ئەمریکا پەیوەندییەکی لە ئێرانەوە پێگەیشتووە هەوڵی بەدەست هێنانی ڕێککەوتنی ئاشتەوایی دەدات

سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوەی لە ئانکاراوە بۆ واشینتۆن لە فڕۆکەی سەرۆکایەتی، هەمان هەڵوێستی دووبارە کردەوە و رایگەیاند، ووڵاتەکەی پەیوەندییەکی لە ئێران ەوە پێگەیشتووە هەوڵی بەدەست هێنانی ڕێککەوتنی ئاشتەوایی دەدات.

ئەم لێدوانانەی ترامپ دوای ئەوە دێن کە سێنتکام ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو نزیکەی ٩٠ پێگەی سەربازییان لە ئێران بۆردوومان کردووە، واشینتۆنیش ڕایگەیاندووە، ئامانجی هێرشەکان کەم کردنەوەی تواناکانی تارانە لە هەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز.

لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وەک ووڵام دانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لە بەحرەین و کوەیت کردووەتە ئامانج. هاوکات محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دایە ئەمریکا لە بەردەوامبوونی گرژییەکان و رایگەیاند، هەر هێرشێکی ئەمریکا بە ووڵامێکی هاوشێوە بەرپەرچ دەدرێتەوە.