PeyamaKurd - ترامپ : ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، ئێمە ئێران بە جۆرێك دەكەینە ئامانج، كە پێشتر نەیان بینیوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ٢١ی بانەمەڕ ڕایگەیاند، ووڵامدانەوەی تاران بۆ پلانی ئاشتی ئەمریکا گەمژانە بووە و لە درێژەدان بە شەڕ و فشارەکانی سەر ئێران ماندوو نابێت.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فۆکس نیووزی ڕاگەیاند، واشینتۆن خەریكی تاوتوێ كردنی دەست پێكردنەوەی ئۆپراسیۆنی کردنەوەی گەرووی هورمزە.
ناوبراو زیادی کرد: واشنتۆن ڵە گوشارەكانی بۆ سەر ئێران تا گەیشتن بە ڕێككەوتن بەردەوام دەبێت.
ترامپ هەروەها ڕایگەیاند، هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەست پێکردنەوەی "پڕۆژەی ئازادی" نەداوە. ترامپ ووتی، ئەمریکا دەیتوانی لە چوارچێوەی "پڕۆژەی ئازادی "دا ئەو ڕێڕەوە بکاتەوە و ڕایگەیاند، ئەو ئۆپراسیۆنە دەكرێ دەست پێبکاتەوە و "زۆر تووندتر دەبێت".
دۆناڵد ترامپ لە ووڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەوەی کە ناوبراو باسی لە گۆڕینی ڕژێم لە ئێران كردبوو، ووتی : لە ئێران میانەڕەو و شێتەكانتان ھەیە، شێتەکان دەیانەوێت تا کۆتایی شەڕ بکەن.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە شەڕەکە زۆر کورت دەبێت. ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە میانەڕەوەکان لە کۆماری ئیسلامی لە شێتەکان دەترسن.