PeyamaKurd - تڕامپ بە نهێنی نیگەرانە لە ناردنی سەرباز بۆ ناو مەترسی و ڕێگری لە گرتنی دوورگەی خارگ دەکات
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ، دۆناڵد تڕامپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوە تایبەتەکانی دا نیگەرانییەکی زۆری دەربڕیوە لەبارەی ناردنی هێزەکان بۆ ناوچە پڕ مەترسییەکان، چونکە دەزانێت بەشێک لەو سەربازانە بە زیندوویی ناگەڕێنەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە تڕامپ دژی هەموو ئەو پلانانە وەستاوەتەوە کە بۆ کۆنترۆڵ کردنی دوورگەی خارگی ئێران داڕێژراون؛ سەرەڕای ئەوەی فەرماندە سەربازییەکان دڵنیاییان پێداوە کە پڕۆسەکە سەرکەوتوو دەبێت، بەڵام ترامپ ترسی لەوە هەیە ئەو ئۆپراسیۆنە ببێتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەمریکا.
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری داوە کە ناردنی سەرباز بۆ ئەو ناوچانە وەک ئەوە وایە ببنە "نێچیری ئاسان" (Sitting Ducks) بۆ هێزەکانی بەرانبەر، بۆیە تاوەکوو ئێستا ئامادە نییە فەرمانی هێرشی زەمینی یان داگیرکردنی ئەو ناوچە ستراتیژییانە واژوو بکات.