PeyamaKurd - ترامپ سوپاسی ووڵاتانی کەندئاوی كرد و لە ئەگەری شكستی گفتوگۆكانیش بۆ جارێكی دیكە ھۆشداری بە ئێران دەدات
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، جەنگ لەگەڵ ئێران قورسترین ململانێ بووە لەنێوان ئەو هەشت کێشەیەی کە توانیویەتی کۆتایی یان پێ بهێنێت. ترامپ لێکگەیشتنی دوایی نێوان واشینتۆن و تارانی وەک خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران وەسف کرد.
ترامپ ئاماژەی بەوە کرد، ووڵاتەکەی هێشتا ڕێگەی دیپلۆماسی بەلاوە پەسەندە، بەڵام هۆشداریشی دا، ئەگەر گفتوگۆکان شکستیان هێنا، بژاردەی دیکەیان لەبەردەستە و کارێک دەکەن کە ئێرانییەکان پێی دڵخۆش نەبن.
سەرۆکی ئەمریکا سپاسی ووڵاتانی سەعوودیە، قەتەر و ئیماراتی کرد بۆ ڕۆڵیان لە هێورکردنەوەی دۆخەکە و پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەشی لەگەڵ ئەو سێ دەوڵەتە بە ناوازە ناوبرد.
هەروەها ستایشی هەڵوێستی چین ی کرد و ڕایگەیاند؛ بەنیازە لەمساڵ دا سەردانی تورکیا و چین بکات. سەبارەت بە ئیسرائیلیش، جەختی کردەوە، پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە سەرەڕای هەندێک جیاوازی لە روانگەکاندا.