PeyamaKurd - ترامپ : لە سایەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی لەناوچووە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی بەشداری لە نمایش و ئاهەنگی ٢٥٠ ساڵەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ئەمریکا لە واشینتۆن ووتی" هەفتەی ڕابردوو ڕێککەوتنێکی مێژوویی مان واژۆکرد بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان لەگەڵ ئێران و هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی، کارێکمان ئەنجامدا کە پێشتر هیچ سەرۆکێک نەیتوانیوە بیکات."
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆماری ئیسلامی ئێران "هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و کۆتایی هاتووە".
لە درێژەی قسەکانی دا ترامپ ووتی: "بەهۆی هێز و کارامەیی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکاوە، ئێران ئەمڕۆ نە هێزی دەریایی هەیە، نە هێزی ئاسمانی، نە توانای بەرگری ئاسمانی، نە مووشەک هاوێژ، نە توانای بەرهەمهێنانی سەربازی هەیە و سەرکردایەتییەکەی لەناوچووە."
ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ یەکەم جار لە ماوەی سێ هەزار ساڵدا دواجار ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بەرقەرار دەبێت. بڕیارە ئێمە ئاشتیمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت."