PeyamaKurd - ترامپ : لەگەڵ چین گەیشتووینەتە لێک تێگەیشتن بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی ئێران
رۆژی هەینی، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە تەنگژەی ئێران ڕایگەیاند، زۆرێک لەو کێشانەی کە بۆ ئەوانی دیکە چارەسەر نەدەکران، چارەسەریان کردوون.
سەرۆکی ئەمریکا، کە لە کۆتا ڕۆژی کۆبوونەوەی لووتکە لە بەیژینگ دووبارە لەگەڵ سەرۆکی چین کۆبووەوە، ئاماژەی بەوە دا: "هەست بە نزیکییەکی زۆر دەکەین سەبارەت بەوەی چۆن کۆتایی بەم بارودۆخە بهێنین."
ترامپ لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی چین، ڕایگەیاند: "نامانەوێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەمانەوێت گەرووی هورموز بە کراوەیی بمێنێتەوە."
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ چین بە "ناوازە" وەسف کرد.
سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیش، ترامپ ووتی: "ڕێککەوتنی بازرگانی زۆر باشمان لە چین واژوو کردووە و گەیشتووینەتە گرێبەستی سوودبەخش بۆ هەردوولا."
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەک دا سەبارەت بە دۆخی ئێران ڕایگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا ئاگربەستێکی هەمیشەیی و گشتگیر ڕابگەێندرێت.