ترامپ مەرجی لادانی سزاكانی سەر ئێران ی ئاشكرا كرد

ترامپ مەرجی لادانی سزاكانی سەر ئێران ی ئاشكرا كرد

PeyamaKurd - ترامپ مەرجی لادانی سزاكانی سەر ئێران ی ئاشكرا كرد

لە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی دا لە پەراوێزی لووتکەی گرووپی حەوت، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، یەکلایی بوونەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران یان دووپات کردەوە.

ڕۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترامپ لە قسەکانی دا ئاماژەی بە دۆخی لوبنان کرد و ووتی : "دەمانەوێت بزانین ئایا دەتوانین کێشەی لوبنان چاک بکەینەوە، چوونکە وادیارە هەرگیز کۆتایی نایەت. ئەمە وەک وەشانێکی بچووکی ئەو کارەیە کە ئێمە دەیکەین، بەڵام نابێت کارێکی سەخت بێت. پێویستە قسەیەک لەگەڵ حیزبۆڵڵا بکەین."

سەبارەت بە کردنەوەی گەرووەکە، ترامپ جەختی کردەوە کە کەشتیوانی ئازاد دەبێت و ووتی : "پێم وانیە پێویستمان بە هاوکارییەکی زۆر هەبێت، چوونکە ڕێککەوتنێکمان هەیە کە تێیدا گەرووەکە ڕۆژی هەینی دەکرێتەوە و بێ بەرامبەر دەبێت. کەمێک دەمەقاڵێمان لەسەر ئەوە هەبوو، بەڵام دواجار بێ بەرامبەرە.

هەرچەندە پێم وانیە زۆر پێویست بێت، بەڵام بیرۆکەیەکی خراپ نییە کە ووڵاتانی وەک فەرەنسا یەک دوو کەشتییان لەوێ هەبێت، چوونکە هەرگیز نازانیت چی ڕوودەدات."

کاتێک رۆژنامەنووسان پرسیاریان کرد ئایا ڕێککەوتنەکە هەڵگرتنی سزاکانی تێدایە؟ ترامپ ووتی : "نەخێر، ئێستا تەنیا پەیوەستە بە ڕەفتارەکانیانەوە. ئەگەر ئەوە بکەن کە بڕیارە بیکەن، ئەوا کاریگەری دەبێت."

سەبارەت بە کاتی بڵاوکردنەوەی دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە ئاماژەی دا، "پێموایە زۆر بەم زووانە بڵاو دەکرێتەوە. من دەمەوێت بڵاوبکرێتەوە چوونکە بەڵگەنامەیەکی زۆر بەهێزە. وەک بەڵگەنامەکەی سەردەمی ئۆباما نییە کە کارەسات بوو. پێم وایە دوای رۆژی هەینی بڵاودەبێتەوە؛ ئاماژەشی دا، ئەو ڕێكکەوتنە بۆ هەموویان باشە.

لە ووڵامی پرسیارێک دا سەبارەت بە بەشداری کردنی لە مەراسیمی ڕۆژی هەینی دا، ترامپ ئاشکرای کرد : "جی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ئەو مەبەستە دێت. لە بنەڕەتدا بڕیار وابوو ئەو بیکات. من ڕەنگە تا ئەو کاتە لێرە نەمێنم، چوونکە دوای ڕۆژ و نیوێکی دیکە لێرە لەگەڵ ماکرۆن دەبین."