PeyamaKurd - ترامپ : ناتانیاهوو ناچار دەبێت ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران قبووڵ بکات، سەبارەت بەمە هیچ بژاردەیەکی تری نییە
دۆناڵد ترامپ هەروەها ڕایگەیاند : قسەی یەکەم و کۆتایی لای منە. من بڕیار لەسەر هەموو شتێک دەدەم ئەوە ناتانیاهوو نییە کە بڕیار دەدات.
هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دانووستانەکان نابێت.
ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران شکستی هێنا، ئەوە واشینتۆن تەنها دوو بژاردەی لەبەردەم دەمێنێتەوە: یان ئەنجامدانی کردەی سەربازی دژی پاشماوەی ژێرخانە ئەتۆمییەکانی ئێران، یان بەردەوام بوونی فشارە ئابوورییەکان.
پێدەچێت گەمارۆوە ئابوورییەکان کاریگەرییان لە هێرشی سەربازی زیاتر بێت