ترامپ : "نیۆیۆرک تایمز" ڕاستییەکان دەشارێتەوە/ ئێران زیانی گەورەی بەرکەوتووە

ترامپ : "نیۆیۆرک تایمز" ڕاستییەکان دەشارێتەوە/ ئێران زیانی گەورەی بەرکەوتووە

PeyamaKurd - ترامپ : "نیۆیۆرک تایمز" ڕاستییەکان دەشارێتەوە/ ئێران زیانی گەورەی بەرکەوتووە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، هێرشێکی تووندی کردە سەر ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز" و تۆمەتباری کردن بەوەی ڕاستی ئەو زیانانە دەشارنەوە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا بەر ئێران کەوتوون.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ توانای سەربازی و ئابووری ئێران تووشی داڕمانێکی گەورە بووە، لەوانە؛ هێزی دەریایی، ئاسمانی، سەکۆکانی مووشەک و کارگەکانی درووست کردنی درۆن لە ئێران زیانی کوشندەیان بەرکەوتووە، ترامپ ئاماژەی بەوە کرد، چەندین سەرکردەی پلەبەرزی ناو دەسەڵاتی ئێران لەم ماوەیەدا کوژراون، هەروەها ئابووری ئێران لەژێر فشارێکی زۆردایە، نرخەکان (هەڵئاوسان) زۆر بەرز بوونەتەوە و دۆخی دارایی تاران خراپ بووە. 

ترامپ ووتیشی : سەرەڕای جەنگ، توانیویانە گەرووی هورموز بە کراوەیی بهێڵنەوە و هەناردەکردنی نەوت بەردەوام بێت.