PeyamaKurd - ترامپ : هێرشەکەی سەر بەیرووت نەدەبوو ڕووبدات و پێویستە ئیسرائیل و حیزبۆڵڵا هێرشەکان ڕاگرن
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە هێرشەکەی سەر بەیرووت گرت و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە نەدەبوو ڕووبدات بەتایبەت لەم ڕۆژە تایبەتەدا کە زۆر نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران دا
ترامپ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیسرائیل مافی بەرگری لە خۆکردنی هەیە بەڵام ئەو هێرشەی کە ئیسرائیل ووڵامی دایەوە زۆر بچووک و بێ مانا بوو چوونکە کەس تێیدا بریندار نەبوو و نەکوژرا بۆیە نەدەبوو ئەم پڕۆسە گرینگە پەک بخات؛ هاوکات داوای کرد کە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان ڕاگرێت و حیزبۆڵڵا و لایەنەکانی تریش هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل بوەستێنن چوونکە ئەمە دەکرێت ببێتە سەرەتای ئاشتییەکی درێژخایەن و جوان