PeyamaKurd - ترامپ و ناتانیاهوو لەبارەی ئـ.ـێران گرژی دەکەوێتە نێوانیان
پێگەی ئاکسیووس لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆیەکی تووندیان سەبارەت بە ئـ.ـێران بە تەلەفۆن ئەنجام داوە.
بەگوێرەی پێگە ئەمریکییەکە، ترامپ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بە ناتانیاهووی وتووە، ووڵاتە نێوەندگیرەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەش نووسی ڕێککەوتنێکن کە واشینتۆن و تاران واژووی لەسەردەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ.
ئاکسیووس ئاماژەی بەوەش داوە، ناتانیاهوو لە قسەکانی دۆناڵد ترامپ پەست و نیگەران بووە، پاش کۆبوونەوەکەش باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشینتۆن ئەم نیگەرانییەی سەرۆکوەزیرانی ووڵاتەکەی بە چەند ئەندامێکی کۆنگرێس گەیاندووە.