PeyamaKurd - ترامپ ١./. ھیوای بە ئاگربەست لەگەڵ ئێران ماوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئاگربەستی ئێران لە دۆخێكی زۆر مەترسیداردایە و خەریكە دەمرێت. ئەمەش دوای ئەوەی واشینتۆن پێشنیارێكی نوێی ئێرانی ڕەت كردەوە، تێیدا تاران داوای ئازادكردنی پارە بلۆكە كراوەكانی و كۆتایی ھێنان بە گەمارۆی دەریایی ئەمریكای كردبوو.
ڕۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترامپ بە تووڕەیی یەوە ووڵامی مەرجەكانی ئێرانی دایەوە و ئەوەش بووە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان دا. ترامپ ووڵامەكەی ئێرانی بە قبووڵ نەكراو ناوبرد و جەختی كردەوە; ئەمریكا سەركەوتنی یەکجاری بەسەر ئێران دا دەوێت.
سەبارەت بە ئاگربەست كە ماوەی مانگێكە جەنگ وەستاوە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئاگربەستەكە لەژێر ئامێری چاودێری چڕ دایە، وەك ئەوەی پزیشكێك بێتە ژوورەوە و بڵێت ئازیزەكەت تەنھا ١./. ھیوای ژیانی ماوە.