ترامپ : چین زۆر دڵخۆشە بەوەی کە من گەرووی هورمز بەشێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دەکەمەوە

ترامپ : چین زۆر دڵخۆشە بەوەی کە من گەرووی هورمز بەشێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دەکەمەوە

PeyamaKurd - ترامپ : چین زۆر دڵخۆشە بەوەی کە من گەرووی هورمز بەشێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دەکەمەوە.

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، چوارشه‌ممه‌، له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند : چین زۆر دڵخۆشە بەوەی کە من گەرووی هورمز بەشێوه‌یه‌كی هەمیشەیی دەکەمەوە. من ئەمە له‌پێناو ئەوان و هەروەها له‌پێناو ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م، ئەم دۆخە هەرگیز دووبارە نابێتەوە."

ئه‌وه‌شی خستە‌ڕوو، چینییه‌كان ڕازی بوون به‌وه‌ی كه‌ چەک بۆ ئێران نەنێرن. 

ھەروەھا دەڵێ‌، سەرۆکی چین باوەشێکی گەورە و گەرمم پیا دەکات کاتێک لە چەند هەفتەی كه‌می داهاتوودا دەگەمە ئەو ووڵاته‌. ئێمە زۆر ژیرانە و زۆر بە باشی پێکەوە کار دەکەین! ئایا ئەمە لە شەڕکردن باشتر نییە؟ بەڵام له‌بیرتان بێت، ئەگەر ناچار بین به‌ شه‌ڕ، ئێمە لە شەڕکردن دا زۆر باشین، لە هەر کەسێکی تر زۆر باشترین.