PeyamaKurd - ترامپ ڕاگەیاندنی "گەمارۆی ئێران" و سەپاندنی سەرانەی ٢٠٪ بەسەر بارەگواستنەوەکانی گەرووی هورمزدا ڕاگەیاند
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکی تووند و فەرمی دا ووڵامی هەڕەشەکانی ئێرانی دایەوە سەبارەت بە داخستنی گەرووی هورموز و ستراتیژییەکی نوێی واشینتۆن ی ڕاگەیاند:
🔻 گرینگترین خاڵەکانی بەیاننامەکەی ترامپ:
گەرووی هورموز کراوە دەبێت: ترامپ جەختی کردەوە کە گەرووی هورموز بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بە بوونی ئێران یان بەبێ ئێران.
سەپاندنی "گەمارۆی ئێران" (The Iranian Blockade): ئەمریکا گەمارۆیەکی دەریایی ڕادەگەێنێت کە تەنها ڕێگری لە کەشتییەکانی ئێران یان کڕیارەکانی دەکات بۆ چوونەژوورەوە یان چوونەدەرەوە. سەرجەم ووڵاتانی دیکە مافی بەکارهێنانی دادپەروەرانە و ئازادانەی گەرووەکەیان دەبێت.
ناونیشانی نوێ بۆ ئەمریکا: لەمەودوا ئەمریکا وەک "پارێزەری گەرووی هورموز" (The Guardian of the Hormuz Strait) دەناسرێت.
سەرانەی ٢٠٪ و باجی پاراستن : وەک بابەتێکی دادپەروەری لە بەرامبەر دابین کردنی ئاسایش لەم ناوچە پڕ گرژییەی جیهان دا، ئەمریکا باجی ٢٠٪ بەسەر سەرجەم ئەو بارە بازرگانییانەدا دەسەپێنێت کە بە گەروووەکەدا تێپەڕ دەبن، وەک قەرەبووکردنەوەی تێچووەکانی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
🔻 ترامپ ڕایگەیاند کە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە و پێکهێنانی هێزەکە دەست بەجێ دەست پێدەکات.