ترامپ : کۆماری ئیسلامی ئەوەندە بە دوای ڕێککەوتنەوەیە کە ناتوانێت سەبر بکات

ترامپ : کۆماری ئیسلامی ئەوەندە بە دوای ڕێککەوتنەوەیە کە ناتوانێت سەبر بکات

PeyamaKurd - ترامپ : کۆماری ئیسلامی ئەوەندە بە دوای ڕێککەوتنەوەیە کە ناتوانێت سەبر بکات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ووتارەکەی دا لە یادی ٢٥٠ ساڵەی دامەزراندنی ئەمریکادا، جارێکی دیکە ھێرشی زارەكی كردە سەر کۆماری ئیسلامی و ڕایگەیاند، بەرپرسانی تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ واشینتۆن بێ سەبرن.

ترامپ بە ئاماژەدان بە هێزی سەربازی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا بە زیادکردنی توانای بەرگری خۆی بەهێزترین سوپای جیهانی بونیاد ناوە و لە بەرامبەر دوژمنەکانی دا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی ووتارەکەی دا باسی لەوە کرد کە کۆماری ئیسلامی بە تووندی خوازیاری ڕێككەوتنە و، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمریکا "هەفتەیەک بۆ ئەنجامدانی پرسە" مووڵەتی پێداون.

ئەم قسانە لە کاتێک دایە کە حکوومەت لە تاران دەستی بە پرسەی عەلی خامنەیی کردووە و لە ژێر فشاری قورسی ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و بەڕێوەبردنی گرژییە ناوچەییەکان دایە.