PeyamaKurd - تێكشكاندنی ھەشت مووشەكی ئێران لە لایەن ئۆردن ەوە
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئوردن بڵاوی کردووەتەوە ئەو ووڵاتە هەشت مووشەک کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە بەرەو ئەو ووڵاتە ئاراستە کراون، تێکشکاندووە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لەو هێرشانەدا نەبووە.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئوردن پەیامێکی هۆشداری بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستەی ئوردن کراون. باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە دەست بەجێ لە شوێنی پارێزراودا پەنا بگرن.
ئەمە یەکەم جارە لە دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمریکا ئوردن بکرێتە ئامانجی هێرشی مووشەکی.
ئێران لە کاتی جەنگ دا چەندین جار مووشەکی ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کە لە ئوردن جێگیرن، کردووە.