PeyamaKurd - تێپەڕینی نەوت كێشێكی دیكە بە گەرووی هورمزدا
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، کەشتییەکی نەوت ھەڵگری زۆر گەورە بە ناوی "ئاجیۆس فانۆریۆس یەک" ڕۆژی یەکشەممە ١١ی مەی ٢٠٢٦ لە ڕێگای ڕاگەێندراو لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە گەرووی ھورمز تێپەڕیوە.
ئەو كەشتییە کە ھەڵگری نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراق ە، دوای تێپەڕین بە گەرووی هورمز، چووەتە دەریای عومان و بەرەو بەندەری نەقی سۆن لە ڤێتنام دەڕوات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، ئەو نەوت ھەڵگرە پێشتر لانیکەم دووجار نەیتوانی بوو بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت و دواجار ڕۆژی یەکشەممە دوای بارکردنی نەوتی خاوی بەسرە لە ١٧ ئەیپریل بەم ڕێڕەوی دەریایی یەوە تێپەڕی.