PeyamaKurd - تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئێران
ووتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بە پەیامنێری "ئیرنا"ی ڕاگەیاندووە:
ئیمارات ٢٥٠٠ خوێندکاری ئێرانی دەرکردووە و مۆڵەتی ئەو دامەزراوە ئێرانییانەی کە لە ناوخۆی ئیمارات دا چالاک بوون، هەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پێشووی ڕۆژنامەی (WSJ)، ئیمارات خەریکی تاوتوێ کردنی بلۆکەکردنی ملیاران دۆلار لە دارایی یەکانی ئێران ە لە سیستەمی بانکی ووڵاتەکەیدا.
ئەم هەنگاوانە نیشانەی تێکچوونی تووندی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتە لە دوای دەستپێکردنی شەڕ و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ئیمارات.
ئیمارات لە ساڵی ٢٠٢٢دا دووەم هاوبەشی بازرگانی ئێران بوو و دەورێکی گرنگی هەبوو لە یارمەتیدانی ئێران بۆ دەربازبوون لە سزاکان.