PeyamaKurd - تەقەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هۆرمۆز لە لایەن ئێران ەوە
هەواڵی "ڕۆیتەرز" لە زمانی سەرچاوە ئەمنییەتییە دەریایی یەکانەوە بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٩ی خاکەلێوە، لانیکەم دوو کەشتی بازرگانی لە کاتی تێپەڕبوون لە گەرووی هۆرمۆز لەلایەن ڕێژیمی ئێران کراونەتە ئامانج.
ھەروەھا کۆمپانیای "تانکەر تراکەرز" ڕایگەیاند: هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە دوو کەشتی هیندی کردووە. یەکێک لەو کەشتییانە نەوت هەڵگرێکی زەبەلاح بووە کە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتووە.
بەهۆی ئەو تەقەکردنە و مەترسی لەسەر ژیانی تیمی سەر کەشتییەکان، هەردوو کەشتییەکە ناچار بوون ئاراستەی خۆیان بگۆڕن و گەرووەکە بەجێ بهێڵن.